ئەدەب و کۆمەلناسی
لێرەدا هەوڵ دەدرێ بە پێی توانا پەیوەندییەکانی نێوان ئەدەبیات و کۆمەڵناسی بخرێنە رو.

لاپه‌ڕه‌کان

ده‌ستپێک
ئه‌لبۆمی وێنه‌کان
زانیاری
ئه‌رشیڤ
دراوسێکان

وێبڵاگی دۆستان

بەشی فارسی
kurdglish
رۆژنامەی هاولاتی

(.............)

سه‌رم، ساردى شووشه‌کان
هه‌سه‌ت پىَ ناکات
ئێواره‌ کاتى پیاسه‌
ده‌ست له‌ ناو ده‌ستى مێیینه‌یه‌ک دا
خۆم له‌ ده‌واخانه‌ له‌ بیر چوو
پێکه‌نینێک ،
تا ئه‌و ئه‌وپه‌رى له‌ داییک بوون
ئازارمى دا
له‌ ده‌واخانه‌ جىَ مابووم
ده‌وافرۆش بابه‌تى موسه‌کینه‌کانى
لێک ده‌داوه‌
من هێشتاش ،هه‌ر شه‌قامم ده‌پێواو
شاریش،
په‌له‌قاژه‌ى پیاسه‌مى بوو
ده‌ستیک له‌ ناو ده‌ستما
نیگه‌ران له‌ ده‌ماره‌کانم ئه‌ڕوانىَ
خه‌و له‌ گه‌ڵ مردووترین مردوه‌کان
چ له‌زه‌تێکى ئه‌بىَ
نیگه‌رانیه‌ک
له‌ سه‌ر به‌سته‌یه‌کى موسه‌کینه‌کان
کۆدایین، ئێستامینۆفۆن،
نیگه‌رانى بوون...
ئه‌م کێشن به‌ دواى خۆیاندا
وه‌ک شه‌قام بۆ پیاسه‌و
وه‌ک من بۆ...

                  که‌ریم قادرپوور


,11:19 , Tuesday 20 March 2007 ,
بۆچوونه‌کان ( 1 ) | بۆچوون | لینکی بابه‌ت


دواتر‌ | په‌ڕه‌ 2 له‌ 2 | ‌پێشوو